چاره‌نووسى به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى دوێنێ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران نادیاره‌

0
262
هێزى ئاسایشى هه‌ولێر | فۆتۆ: Ksa-News

SNN – مه‌ودا مسته‌فا

پاش ئه‌وه‌ى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێره‌وه‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ویستیان له‌ناو بازاڕ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن ده‌ستگیر كران، چاره‌نووسى به‌شێكیان به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر ده‌ستیانكرد به‌ ده‌ستگیركردنى كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى كه‌ ویستیان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 20 كه‌س بوو.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “به‌شێكى ئه‌و كه‌سانه‌ى دوێنێ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ده‌ستگیركران ئه‌مڕۆ ئازادكراون، به‌ڵام به‌شێكیان ئازادنه‌كراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ نین چاره‌نووسیان ئاشكرا بكه‌ن یان ئازادیان بكه‌ن”.

دوێنێ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بەرامبەر دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی  21٪ بەنیازبوون لەنێو پارکی شار لەناو بازاڕی شاری هەولێر گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام بەبیانووی نەبوونی مۆڵه‌ت رێگریان لێکرا و لە ئەنجامدا گردبوونەوەكه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو و ئه‌وانیش ده‌ستگیر كران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this