گەورەترین کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوت لە دەریا مایەپوچ دەبێت

0
176

SNN

ڤالاریس پی ئێڵ سی، گەورەترین کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوتی دەریایی، لە لێواری مایەپوچبووندایە و  بووە بە دوایین قوربانیی پاشەکشەی ئابووری لە بازاڕی نەوتدا کە بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە روودەدات.

ئەو کۆمپانیا بەریتانییە کە خاوەنی گەورەترین کەشتی و ئامێری دۆزینەوەی نەوتی دەریاییە دەڵێت دۆسییەی لە دادگای تەکساس کردووەتەوە تا ڕێکارە یاساییەکانی مایەپوچبوونی تەواو بکات.

کۆمپانیا بەریتانییەکە حەوت ملیار دۆلار لەسەر کارەکانی پێشووتری قەرزدار بووە و پێویستە لەکاتێکی دیاریکراودا قەرزەکانی بداتەوە.

ڤالاریس هۆکاری مایەپوچبوونەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە کاری دەرهێنانی نەوتی دەریادا و هەروەها هۆکارێکی دیکەی مایەپوچییەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە کە بازاڕی نەوت خواستی لەسەر کەمبووەتەوە.

هۆکارێکی دیکەی مایەپوچبوونی کۆمپانیای ڤالاریس و ئەوانەی وەک ئەم کۆمپانیایە کاری دەرهێنانی نەوت دەکەن لە دەریا ئەوەیە، ئەم کۆمپانیایانە کاتێکی زۆری دەوێت تا بتوانن دەستیان بە نەوت بگات لە قوڵایی دەریادا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this