“ئامادەکاری دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزی زستان”

0
285

SNN

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئامادەکارییەکان دەستپێکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی وەرزی بەتایبەتیش ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانەی لە وەرزی زستان زیاد دەکەن و ئەمساڵیش گرنگی زیاتر بە لایەنی کۆرۆنا دەدەین بۆ پرسی خۆپارێزی.

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی رابردوو وەزارتی تەندروستی پلان و بەرنامەی خۆی داناوە بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانە، هەڵمەتەکانی کوتان و رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی H1N1.

وتیشی “بۆ ئەمساڵ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە بە وتەی پسپۆرانی تەندروستی ڤایرۆسەکە لە وەرزی پایز و زستان زیاتر گەشە دەکات و بۆیە ئێمەش وەکو وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئامادەکارییەکانمان بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی زیاتر داڕشتووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this