سبەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن

0
973
ریاڵ مەدرید

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس میگێل ئەنخێل دیاز، یانەی ریاڵ مەدرید سبەی چوارشەممە 6ی ئایار، پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانەکانی ئەنجام دەدات.

دیاز دەڵێت” پشکنینەکان لە ڤاڵدیبیباسی شوێنی راهێنانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت و 25 یاریزان ئامادە دەبن کە لە نێویاندا لۆکا یۆڤیچی سڕبی هەیە و ئەو یاریزانە بەیانی ئەو رۆژە دەگاتەوە بۆ مەدرید.

دواتر یانەکە لە رۆژانی داهاتوو مەشق و راهێنان بە جیا ئەنجام دەدات و لە 18ی ئایار مەشقی بە کۆمەڵ دەستپێدەکاتەوە.

ریاڵ مەدریدی دووەمی خولی ئیسپانیا لە مانگی ئازاری رابردووەوە لە مەشقەکان دوورکەوتووەتەوە، یانەکە بە هیوایە لەم مانگە بە بێ هیچ کێشەیەک راهێنانی بە کۆمەڵ دەستپێبکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this