
لاوتارۆ مارتینێز
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئیسپانی نزیکبوونەوەی هەردو یانەی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز راگەیاند .
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بەرشەلۆنە 60 ملیۆن یۆرۆ و 2 یاریزانی بە یانەی ئینتەرمیلان داوە بۆ ئەوەی لاوتارۆ مارتینێزی پێبدات وهەردو یانە نزیکن بۆ ئەم گرێبەستە رێبکەون.
رۆژنامەکە ناوی ئەو دوو یاریزانەی بەرشەلۆنەی بڵاو نەکردووەتەوە کە لە گرێبەستەکە بەکار دێن، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرێت یەکێکیان ئارتۆرۆ ڤیدال بێت، چونکە لە ماوەی رابردوو یانەی ئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
لاوتارۆ مارتینێز تەمەنی 22 ساڵەو ئەرجەنتینییە ، ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، توانیویەتی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا بۆ خۆی رابکێشێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17