ئەو پڕۆژەیەی مەسرور بارزانی وەك مژدە دایە خەڵكی هەڵەبجە لە كابینەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە

0
556

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە ئەنجامی خۆپشاندانەكانی دوو ڕۆژی رابردووی هەڵەبجە بەشێك لە فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان هێرشیان كرایە سەرو سوتێندران، و خۆپیشاندەران باسیان لە پەراوێزخستنی هەڵەبجە كرد لەلایەن حكومەتەوە، دواتر سەرۆكی حکومەت دوو پڕۆژەی ڕاگەیاند كە بۆ هەڵەبجە جێبەجێ‌ دەکرێت، بەڵام لە کابینەی پێشووی حکومەت بڕیاریان لەسەر دراوە.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “پڕۆژەی دروستكردنی پردی تووەقوت و بەستنەوەی پارێزگای هەڵەبجەیە بە ئیدارەی گەرمیانەوە، لە كابینەی پێشوو بڕیاری لەسەر دراوە چەند جارێك بەڵێن دراوە كە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە، دوێنێش جارێكی دیكە سەرۆكی حكومەت بەڵێنی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیەی پێداینەوە كە هیوادارین ئەمجارە بخرێتە بواری جێبەجیكردنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پڕۆژەی دروستكردنی پردی تووەقوت بڕی هەشت ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، بە دروستكردنی ڕێگای پردەكەش بڕی هەشت ملیار دیناری تێدەچێت و كۆمپانیاكان ئامادەن بە قەرزی درێژخایەت جێبەجێ‌ بكەن”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی كە یەكێكی دیكەیە لەو پرۆژانەی سەرۆكی حكومەت بەڵێنی جێبەجێكردنی پێداوین، ئەمە لە لایەن دەستەی وەبەرهێنان جێبەجێ‌ دەكرێت و حكومەت پارەی بۆ دابین ناكات، لە لایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ‌ دەكرێت بەڵكوو ئێمە زەویەكەی بۆ دابیندەكەین لەئێستاشدا سەرقاڵی ئەوەین كە ئەو زەویەی تەرخانمان كردووە لەسەر وەزارەتی كشتوكاڵەوە بیگوازینەوە بۆ سەر وەزارەتی شارەوانی و دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەكە بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this