بۆرییە نەوتییەکانی هەرێم لە هەولێر و دهۆکەوە کونکراون

0
314

SNN

وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند: لە چەند شوێنێکی هەولێر و دهۆک بۆری نەوت کونکراوە و چەند تۆمەتبارێكش دەستگیرکراون.

له‌ نوسراوێكی فەرمیدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه ‌:” لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌ كه‌یسی كونكردنی بۆری نه‌وتی كوردستان كراوه‌ و توانراوه‌ چه‌ند شوێنێك له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستنیشانبكرێت، چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ ده‌ستگیركراون و كه‌یسه‌كه‌یان له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌”.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و شوێنانه‌ی له سنووری پارێزگای ‌ هه‌ولێر ده‌ستنیشانكراون بریتین له‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌- گوندی دۆڵه‌به‌كره‌ و له‌ سنووری دیبه‌گه‌ و گوندی نۆغه‌ران له‌ نزیك گوێڕ.

هه‌روه‌ها له‌ سنووری پارێزگای دهۆكیش، له‌ قه‌زای سیمێل بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كونكراوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this