گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 24/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
782
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (24/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • پارە تا ئێستا دڵخۆشی نەهێناوە.
  • بایرن میونخ 1-0 پاریس سانجێرمان.
  • یانەی بایرن میونخ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر حسابی یانەی پاریس سانجێرمان دەباتەوەو کینگسلی کۆمان گۆڵی یاریەکە دەکات کە پیشتر لە تیپی لاوانی پاریس سانجێرمان بووە.
  • بایرن توانی نازناوی شەشەم بباتەوە بە لێهاتووی نۆیەری گۆڵپارێز و توانی نەیمار و مباپی بلۆک بکات.
  • یانەی ئیلچی بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا سەرکەوت دوای ئەوەی 1-0 لە یانەی جیرۆنای بردەوە.
  • رائول بەرامبەر بە گەورەترین دەستکەوت لە کاری راهێنەرایەتیدایە و راهێنەرە ئیسپانیەکە سبەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەشداری یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان دژی بەنفیکا دەکات.
  • لویس فیگۆ:” ریاڵ مەدرید ماڵی کاسیاسە”.

ئاس:

  • بایرن میونخ لە بەهەشتدایە.
  • بە گۆڵێکی کومان یانەی بایرن میونخ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دەباتەوەو گەڕانەوەکانی نۆیەریش هاوکاری بردنەوەی نازناوی شەشەم بوو.
  • پیانیچ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و بۆسنیەکە تا 15 رۆژی تر ناتوانێت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
  • یانەی ئیلچی بۆ ریزی لالیگای ئیسپانیا سەرکەوت.

سپۆرت:

  • هەموو دەسەڵاتێک بە کومان دەدرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە هەموو دەسەڵاتێک بە راهێنەرە هۆڵەندیەکە دەدات داوای هەر یاریزانێک بکات دەبێت بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ بکات.
  • یانەکە هیچ یاریزانێکی پێکهاتەکەی کومان نافرۆشێت، بەڵام بە هەر نرخێک بێت یاریزانە نەویستراوەکان دەفرۆشێت.
  • بایرن میونخ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ نەیمار بە جێناهێڵێت و 1-0 لە پاریس سانجێرمان دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • نازناوی شەشەم بۆ بایرن میونخ.
  • کومانی فەرەنسی نازناوی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکان بە بایرن دەدات و یانەکەی سەلماندی هێزێکی نوێی ئەوروپایە.
  • هەریەکە لە نەیمار  و مباپی نەیانتوانی یەکەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببەنەوە.
  • کۆتینیۆ کۆتا یاری خۆی لەگەڵ بایرن میونخ ئەنجامداو دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.
  • بڕیاری گەرم، پێش هەفتەیەک لە ئامادەکارییەکان، دەبێت کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە داهاتووی ئۆمتیتی و راکیتچ و سوارێز یەکلایی بکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this