مه‌لا به‌ختیار: هه‌ر حزبێكى ده‌سته‌ڵاتدار له‌ هه‌رێم توركیا و ئێران پشتیوانى نه‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو نابێت

0
201
مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى | فۆتۆ: SNN

SNN

ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى سیمینارێكى تایبه‌ت له‌ژێر ناونیشانى “مه‌ترسییه‌كانى دۆخى نێوده‌وڵه‌تى – ئیقلیمى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان” بۆ مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و  به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رێكخرا و رایگه‌یاند: دۆخه‌كه‌ هێنده‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ هیچ قۆناغێكدا مه‌ترسرییه‌كانى نه‌گه‌یشتووه‌ به‌م ئاسته‌.

سیمیناره‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نووسه‌ران و به‌شێك له‌ رێكخراوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

مه‌لا به‌ختیار له‌ سیمیناره‌كه‌دا رایگه‌یاند: “دۆخى ناوچه‌كه‌ پڕ مه‌ترسییه‌، چونكه‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناكۆكییه‌كانیان له‌ لوتكه‌دایه‌، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ بێئومدى خه‌ڵك گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ ته‌نانه‌ت له‌كاتى كیمیاباران و ئه‌نفالیشدا خه‌ڵك هێنده‌ له‌ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد بێئومێد نه‌بوون”.

وتیشى: “من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا نیم، پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نێكى سیاسى پێكبهێنرێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ى كه‌ ئێستا هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه‌، له‌ ئێستاشدا به‌شێك له‌ حزبه‌كان پێشوازییان له‌ بیرۆكه‌كه‌ كردووه‌ و پارتى دیموكراتى كوردستانیش چه‌ند جارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووم، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌نگاوه‌كان نه‌بوون به‌ كرداريى”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ر حزبێك له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌ڵاتى هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران یان توركیا رێكبكه‌وێت ناتوانێت موماره‌سه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ى بكات”.

ئه‌و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا باسى له‌وه‌شكرد: “هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێگ، به‌ڵام پێویسته‌ گفتوگۆى زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ رێككه‌وتنى كۆتایی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this