کازمی داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەکات

0
314
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

SNN

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات هێزە ئەمنییەکان ئەو خۆپیشاندەرانە بپارێزن کە بەشێوەیەکی ئاشتییانە دێنە سەر شەقام و ناڕەزایی دەردەبڕن.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ دووشەممە راشیگەیاند “پێویستە گوێ لە خواستی هەموو ئەوانە بگیرێت کە خۆپیشاندانی ئاشتییانە رێکدەخەن و لەوەش پێویست تر فەراهەمکردنی کەشێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە”.

لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشمانی هاوکات کازمی رەتیشیکردەوە کە دەستدرێژیی بکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان کە ئەوان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران لە ئەرکدان.

داواشیکرد، بەردەوامیی بدرێت بە مەشق و راهێنانی هێزەکانی سوپای عێراق و پێداویستی و کەرەستەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و و لەڕووی لۆژیستییەوە بەهێز بکرێن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this