عه‌دنان عوسمان: لاى گۆڕان باسى كشانه‌وه‌ نییه‌ باس باسى چاكسازییه‌

0
368
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د

وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: رازى نین له‌ ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌شڵێت: لاى ئێمه‌ باسى كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت نییه‌، به‌ڵكو باس باسى چاكسازییه‌”.

عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ SNNى راگه‌یاند: “راسته‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامه‌كانى ئێمه‌ باسى كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا ئازادى بۆچوونه‌، چونكه‌ له‌ ئێستادا لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باس باسى چاكسازییه‌ نه‌وه‌ك كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم”.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچوونیان چییه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازى و تا چه‌ند له‌ ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم رازین؟ عه‌دنان عوسمان وتیشى: “ئێمه‌ له‌ ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم رازى نین، ‌ پرۆسه‌ى چاكسازى هیچ هه‌نگاوێكى نه‌بڕیووه‌، پێشموایه‌ كه‌ چاكسازى به‌وشێوه‌یه‌ ناكرێت، چونكه‌ چاكسازى نابێت له‌ خواره‌وه‌ و له‌ مووچه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ له‌: كه‌رتى نه‌وت، باج، كۆمپانیاكان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێبكات”.

له‌باره‌ى قسه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌داى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ له‌ ئێستادا زۆرترین قسه‌ و باسى له‌سه‌ر روونیشیكرده‌وه‌: “وه‌زیره‌كه‌ى ئێمه‌ به‌شێكه‌ له‌ كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌و داڕێژه‌رى سیاسه‌تى دارایی نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكه‌ لێى له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناكرێت هه‌موو گله‌ییه‌كان بخرێنه‌ سه‌ر ئه‌و”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێمه‌ وایده‌بینین كه‌ پرۆسه‌ى چاكسازى پرۆسه‌یه‌كه‌ تا ئێستا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، چونكه‌ ژیانى هاووڵاتییانى باشتر نه‌كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چووینه‌ حكومه‌ته‌وه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this