“10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا چالاکن”

0
130

SNN

لێپرسراوی دژە تیرۆری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا چالاكن و هێرشەكانیشیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە.

ڤلادیمێر ڤۆرونكۆڤ لە میانی كۆبوونەوەیەكدا بە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند: چەكدارانی داعش بە گروپی بچوك بچوك ئازادانە لە نێوان عێراق و سوریادا هاتووچۆ دەكەن، لە ئێستادا داعش ریزەكانی خۆی رێكخستووەتەوە و چالاكییەكانیشی نەك تەنیا لە عێراق و سوریا، بەڵكو لە هەندێك ناوچەی دیكەش دەستپێكردووەتەوە”.

لێپرسراوی دژە تیرۆری نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوەشکرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە چالاكییەكانی داعش و هەندێك گروپی سەر بەو رێكخراوە لە عێراق و سوریا و هەندێك وڵاتی ئەفریقی زیادیانكردووە كە پێشتر جێی شەڕ و ململانێ نەبوون.

وتیشی: رێكارەكانی تایبەت بە داخستنی سنوورەكان و قەدەغەی هاتووچۆ كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گیراونەتەبەر، تا رادەیەك هەڕەشەكانی ئەو گروپەشی بۆ ماوەیەكی كورت كەمكردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this