فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی کشانەوەی لە حکومەت خۆی یەكلادەكاتەوە

0
801
لۆگۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: “ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە جێگەی نیگەرانی ئێمە و هاووڵاتییانە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا سبەی فراكسیۆنەكەمان كۆدەبێتەوە، ڕای خۆی لەم دۆخە دەردەبڕێت، كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتیش یەكێك دەبێت لە تەوەرەكان”.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: “فراكسیۆنەكەمان لە 12 ئەندام پێكهاتووین، سبەی هەر 12 ئەندامەكەی فراكسیۆن كۆدەبینەوە، چونكە ئەم بارودۆخە نەخوازراوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت جێگەی نیگەرانی هەموو لایەكە بە ئێمە و هاووڵاتییان و ئۆپوزسیۆنەوە، بارودۆخێكی خراپ دروستبووە هەر ئەمەش وایكردووە كە ئێمەش نابێت لەوە زیاتر بێدەنگ بین و سبەی كۆدەبینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد،: نایشارینەوە كە لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان بۆچوونی جیاواز هەیە لە بارەی مانەوەی گۆڕان لە حكومەت و بەشێكمان پێمانوایە مانەوەی گۆڕان لەم كابینەیەدا لە بەرژەوەندی گشتی نییە و بەم دۆخەوە ناتوانین ئەو بەڵێنانەی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردن بە دەنگەرانماندا جێبەجێیانبكەین، بۆیە سبەی یەكلادەبێتەوە كە هەر 12 ئەندامەكە لەگەڵ ئەوەین داوا لە گۆڕان بكەین لە حكومەت بكشێتەوە یاخود نا.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: راستە بڕیاری یەكلاكەرەوە لە دەسەڵاتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕاندایە لەبارەی مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی ئێمە نەتوانین بیروبۆچونی خۆمان وەك ئۆرگانێكی فەرمی دەرنەبڕین، بۆیە سەرۆكی فراكسیۆنەكەشمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانییە و لە رێگەی ئەوەوە داواكارییەكانمان لە مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت دەگەیەین بە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this