گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 25/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
940
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (25/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

 

  • خاوێنکردنەوە دەستپێدەکات.
  • کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە بە سوارێز، راکیتچ، ڤیدال و ئۆمتیتی راگەیاندووە ئەو یاریزانانەی ناوێت و لە وەرزی نوێ پشتیان پێنابەستێت.
  • جۆردێ ئەلبا، بۆسکێتس وکۆتینیۆ هەڵسەنگاندن بۆ ئاستیان دەکرێت پێش وەرزەکە.
  • یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستی مباپی و نەیمار نوێ بکاتەوە.
  • رائول بە شوێنی نوسینەوەی مێژوو دەگەڕێت،یانەی ریاڵ مەدریدی لاوان بە شوێنی بە دەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دەگەرێت بەرامبەر بە بەنفیکای گەورە.

مارکا:

  • کارەکانی خاوێنکردنەوەی یانەی بەرشەلۆنە.
  • بە تەلەفۆن پەیوەندی بە راکیتچ، سوارێز، ڤیدال و ئۆمتیتی دەکرێت یانەکە جێبهێڵن، ئەمەش لە لایەن رۆناڵد کومانی راهێنەرەوە.
  • دۆخی سوارێز زۆر قورسە، ئەمەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشەی کە لەگەڵ میسی هەیەتی.
  • رائول بە شوێنی نازناوێکی تری خولی یانە پاڵەوانەکان دەگەڕێت.
  • ئەمڕۆ قوتابخانەی یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی بەنفیکا دەبێتەوە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.

سپۆرت:

  • ماڵئاوایی سوارێز.
  • کومان بە سوارێزی راگەیاندووە تۆ لە پلان و پرۆژەی من نیت، لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆ دەکرێت بۆ چوونی.
  • بەرشەلۆنە- وۆڵفسبۆرگ.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بگات بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کچان.
  • یانەی بەرشەلۆنە مووچەی یاریزانەکانی کەمدەکاتەوە بەهۆی زۆری مووچەکەیان و دەیەوێت لە پێناو گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئەو کارە بکات.
  • شۆڕشی گەورە لە پێکهاتەی بلاوگرانا دەکرێت و کومان پشت بە هەریەکە لە ئۆمتیتی، راکیتچ، ڤیدال و جۆنیۆر فیربۆ نابەستێت.
  • کومان متمانەی بە میسی هەیە و دەڵێت:” شانازییە بۆ من میسی لەگەڵماندا بێت”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان ئەوانی ناوێت.
  • کومان قسەی لەگەڵ سوارێز، ڤیدال، ئۆمتیتی و راکیتچ کردووەو پێی راگەیاندوون دەبێت هەمووتان لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵن.
  • لەوانەیە کۆتینیۆ رۆڵێکی گرنگی هەبێت لە وەرزی داهاتوو.
  • بۆسکێتس وئەلبا دەرفەتی مانەوەیان پێ دەدرێت.
  • چوونی سوارێز وا دەکات بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز دەستپێبکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this