بۆچى داعش سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه

داعش-عێراق
سیروان- حه‌سه‌ن
دواى كپبوونهوهیان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ى دووساڵ، جارێكى دیكه چه‌كدارانى داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى عێراق سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به وته‌ى فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه‌یه جگه له كێشه سیاسییه‌كان، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌كدارانه له ناوچه سووننهكاندان و خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه هاوكاریانن. به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش چه‌كدارێكى زۆر له سوریاوه هاتوونه‌ته عێراقه‌وه.
له ساڵانى ڕابردوودا له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه له ناوچوونى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ناسراو به “داعش” راگه‌یاندرا، به‌ڵام له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه جارێكى دیكه جموجۆڵى چه‌كداره‌كانى داعش سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه و له ماوه‌ى یه‌ك مانگى ڕابردووش‌دا به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا و هه‌ندێكجار له رۆژیشدا كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كه‌مال مه‌حموود فه‌رمانده‌ى لیواى پێنجى شاره‌زوور به Snnى راگه‌یاند: رێكخراوى داعش كه ژماره‌یه‌ك ناوچه و پارێزگاى له عێراق و سوریا گرته ده‌ست دواى رووبهروونهوهیان له گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و عێراق و لێدانیان له لایه‌ن هاوپه‌یمانیانه‌وه ئه‌و خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌تى رایانگه‌یاندبوو له ناوچوو، به‌ڵام وه‌كو رێكخراوه‌كه كۆتاییان پێنه‌هات.
وتیشى، “ئێستا جارێكى تر خۆیان بونیاد ناوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كى مه‌فره‌زه‌ى پارتیزانى په‌لامارو كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن هۆكارى دروستبوونهوهشیان چه‌ند هۆكارێكى له‌وانه‌ش كێشه‌ى و گرفتى لایه‌نه سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌روه‌ها وڵاته زلهێزو ئقلیمییهكان وه‌ك بینیمان كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
كه‌مال مه‌حمود ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ململانێى لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بووه‌ته هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و ئێستادا له سنوورى خانه‌قین ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كه‌ن هێزه عێراقییه‌كان ته‌نها له سه‌ر جاده سه‌ره‌كییه‌كان جێگیربوون و دابهشنهبوونهته نێو ناوچه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى و ئه‌مه‌ش بۆشایی ئه‌منى دروستكردووه.
جموجۆڵ و كرده‌وه‌كانى داعش له هه‌ندێ ناوچه به شێوه‌یه‌كى ته‌نها له كاتى زۆر به‌هێزیدا توانیویانه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه چالاكییان هه‌بێت و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ئێستا به‌شێكیان نه‌ناسراون و خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به snnى راگه‌یاند: له ئێستادا له چه‌ند شوێنێكى سنووره‌كه‌یان له ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى نزیك جه‌له‌ولا، له ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین و دهشتایهكانى عوزێم چه‌كدارى داعش ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه به ئاشكرا به ڕۆژیش هاتووچۆ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك سنوورى نێوان پارێزگاكان به ده‌ستى خۆیانه‌وه‌یه.
وتیشى، “ئه‌و چه‌كدارانه له 3ى ئایارى 2020 له ناوچه‌ى عوزێم سێ پاسه‌وانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌یان كوشتووه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش، چونكه له سنوورى عوزێم خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌مووى چه‌كداره‌و له هیچ كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان به ئاسانى نه‌یاتوانیوه په‌لاماریان بده‌ن ته‌نها لهوكاتهنهدا نه‌بێت كه داعش به‌شێكى له عێراقى گرته ده‌ست و به‌هێزبوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، جگه له‌و چه‌كدارانه‌ى له ناوچهكها هه‌ن و خه‌ڵكى سنووره‌كه‌ن، حاڵى حازر ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدارى داعش هاتوونه‌ته ناوچه‌كه به قسه‌ى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى لێیانه‌وه نزیكن ئه‌و چه‌كدارانه بێگانه و نه‌ناسراون و پێده‌چێت له وڵاتى سوریاوه هێنرابن بۆ عێراق و دابه‌شكراون به سهرناوچهكاندا.
باسیشى له‌وه‌كرد، به‌پێى زانیارییه‌كانیان خه‌ڵكى لادێكیان داڵده‌ى چه‌كدارانى داعش ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش هاوكارێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كه‌دا جموجۆڵ بكه‌ن و جگه له‌م هاوكارییه‌ى خه‌ڵكه‌كه، هاوكات بارودۆخى ته‌نگژه‌ى سیاسى له عێراق و ململانێى ده‌وڵه‌تى زلهێزو ئهقلیمیهكان هۆكارى دیكه‌ن بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ى داعش له ناوچه‌كه‌دا.
دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جموجوڵه‌كانى داعش و خراپى ڕه‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌نها له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه زیاتر له دوو هه‌زار خێزانى كورد له سنوورى شه‌ش ناوچه كوردییه‌ى سنورى پارێزگاى دیاله ئاواربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له خانهنهقین به snnى راگه‌یاند: خراپى بارودۆخى ئه‌منى و په‌لامارو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كانى خانه‌قین و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌و مه‌نده‌لى و جه‌باره و سه‌عدییه وایكردووه له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه زیاتر له دوو هه‌زار خێزان سنووره‌كه‌یان جێهێشتووه رووه‌و ناوچه‌كانى كوردستان كۆچیان كردووه.
وتیشى، “هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه زیاتر له 100 كه‌س له پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتى كوردى سنووره‌كه شه‌هیدكراون و چه‌ندین گوندیش چۆڵكراون و له ئێستاشدا جارێكى تر به هۆى زیاتربوونى چالاكییه‌كانى داعش ترس و دڵه‌ڕاوكێى لاى هاووڵاتیانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان زۆرزیاتربووه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان جارێكى داعش بتوانێت هه‌ندێك له‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ن”.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند؛ به پێى زانیارییه‌كانیان كه به‌شێكیان هاوسنوورى له گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ى داعش تێیدا جموجۆڵى هه‌یه، هۆكارى زیادبوونى ئه‌و چه‌كدارانه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
وتیشى، “پێشتر ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامى له ناوچه‌كه له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه چاودێرى ده‌كرد و له رێگه‌ى ده‌زگا ههواڵگرییهكانیهوه زانیارى ده‌گواستنه‌وه بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه عێراقییه‌كان له‌و سنووره‌دا به‌وشێوه‌یه كۆنترۆڵى ناوچه‌كه كرابوو، به‌ڵام ئێستا بۆردومانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیش نه‌ماون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشتر چه‌كدارانى داعش ته‌نها له شه‌واندا ده‌یانتوانى ده‌ركه‌ون و جموجۆڵ و یان كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام ئێستا به رۆژى نیوه‌ڕۆ هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
به پێى زانیارى و به دواداچوونه‌كان چالاكى و جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش كه له ئێستادا به ڕۆژیش ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له چه‌ندین ناوچه حكوومه‌تى عێراق ته‌واو هێزه ئه‌منییه‌كانى خستووه‌ته‌وه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه به تایبه‌تى له ناوچه سووننه نیشینه‌كان له ناویاندا پارێزگاى ئه‌نبار و ناوچه‌ى فه‌لوجه پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و دیاله و كه‌ركووك و موسڵ و چه‌ندین شوێنى دیكه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17