رۆناڵدینیۆ و براکەی بەم مەرجە ئازاد کراون

0
217
رۆناڵدینیۆ و براکەی

SNN Sport

لە کۆتایدا براکەی رۆناڵدینیۆ و خودی یاریزانەکە لە لایەن بەرپرسانی وڵاتی پاراگواییەوە ئازاد کران، ئەمەش پاش ئەوەی بە پاسپۆرتی تەزویرەوە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو، کە ماوەی 6 مانگە دەستبەسەرن.

ئەمڕۆ دادگای وڵاتی پاراگوایی بڕیاریدا رۆناڵدینیۆ بە پێدانی بڕی 90 هەزار دۆلار بە ناوەندێکی تەندروستی و کاری کۆمەڵایەتی، هەروەها براکەی بڕی 110 هەزار دۆلاری بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان داوە، ئەمەش وەک بەشێک لە راستکردنەوەی ئەو هەڵەیەی کە  ئەوان چوونە ناو  ئەو وڵاتە بە  پاسپۆرتی ساختە.

رۆناڵدینیۆ و براکەی لە 6ی ئازاری رابردوو بە پاسپۆرتی ساختەوە سەردانی وڵاتی پاراگواییان کردوو دواتر لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران و ماوەی مانگێک لە بەندینخانە بوون، دواتر سزاکەیان سووک کرا و بە کەفالەت  بۆ هۆتێلێک گوازرانەوە، ئەمەش لەسەر داوای چەند بەرپرسێکی وڵاتی بەرازیل.

ئەمڕۆ هەردووکیان ئازاد کران و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this