“ئومێد خۆشناو په‌رله‌مانى كوردستان به‌جێده‌هێڵێت و پۆستێكى نوێ وه‌رده‌گرێت”

0
5155
لۆگۆى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید

پارتی دیموكراتی كوردستان رێكارەكانی تایبەت بە گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حزبی بە كۆتا گەیاندووە، هەفتەی داهاتوو دەستبە جێبه‌جێكردنیان دەكات، كه‌ یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌ لابردنى ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى كوردستان له‌ پۆسته‌كه‌ى و پڕكردنه‌وه‌ى جێگه‌كه‌ى به‌ كاندیدێكى تر.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌ریگرتوون، “لە ئێستادا پارتی دیموكراتى كوردستان بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە بڕیاریداوە ئەحمەد كانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی بگوازێتەوە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی، بۆ ئه‌وه‌ى پۆستی جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی وەرگرێت، لە جێگەی ئەو ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ له‌ چه‌ند به‌رپرسێكى ترى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌رگیراون، “لە جێگەی ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەڵكەوت ئەنوەر، كاندیدی ژمارە 52 دانیشتووی قەزای شارەزوور ده‌چێته‌ په‌رله‌مان و ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی هەموو ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشه‌وه‌ دەستبە جێبه‌جێكردنی گۆڕانكارییەكان دەكرێت”.

SNN ئەوەشی زانیووە، “ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییانە بە فەرمانی خودی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری لەبارەوە دراوە، هاوكات ئومێد خۆشناو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندی بە هەڵكەوت ئەنوەرەوە كردووە و داوای لێكردووە خۆی ئامادەبكات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكارییه‌كان و جێگرتنەوەی لە پەرلەمانی كوردستان وەك ئەندام پەرلەمان نەك وەك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this