میسی و بەرشەلۆنە بە تەواوی جیادەبنەوە

0
1413
میسی

SNN Sport

میسی و یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی جیادەبنەوە و ئەو یاریزانە قسەی کۆتایی بە یانەکەی وتووە و  بە تەواوی بڕیاری چوونی دا.

میدیا ئیسپانی و ئەرجەنتینیەکان بڵاویانکردووەتەوە، میسی بە یانەی  بەرشەلۆنەی راگەیاندووە  دەیەوێت یانەکە جیبهێڵێت و  بە نامەیەک ئەو یایزانە بە یانەکەی وتووە ئارەزوو دەکات گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنرێتەوە و پەیوەندی بە ئەو یانەیەوە دەکات کە دەمەوێت.

ئەمە لە کاتێکدایە میسی دەتوانێت لە ماوەی 6 مانگی تر گرێبەستی نێوانیان لەگەڵ  بەرشەلۆنە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە دەیانەوێت  بە یاسایی گرێبەستی نێوانیان بشکێنن، ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی لە هەفتەی داهاتوو  بەشداری راهێنانەکان و تاقیکردنەوە تەندروستییەکان ناکات و بڕیاری کۆتایی داوە، چاوەڕوانیش دەکرێت یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوبکاتەوە و هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت.

نزیکترین یانە لەو یاریزانەوە، یانەکانی ئینتەرمیلان و مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this