قوباد تاڵەبانی: تاوتوێى پرۆژه‌یه‌كمان كرد كه‌ سیمایەکی جوانی هونەری بە شارە‌ حە‌یاتە‌كە‌ دەبەخشێت

0
408
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر

SNN

جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان كارەكانی پرۆژەی کارگەی کلتوری سلێمانیمان تاوتوێ كرد، ده‌شڵێت: “بڕیارماندا پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی داهاتووی پرۆژەکە”.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان كارەكانی پرۆژەی کارگەی کلتوری سلێمانیمان تاوتوێ كرد”.

وتیشى: “بڕیارماندا پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی داهاتووی پرۆژەکە کە هەنگاوێكی گرنگی ستراتیژی کلتورییە و پێویستییەکی گرنگە بۆ سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری جگە لەوەش سیمایەکی جوانی هونەری بە شارە‌ حە‌یاتە‌كە‌ دەبەخشێت و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار دەڕەخسێنێت”.

تاوتوێكردنى ئه‌م پرۆژیه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 24ی ئاب، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بە ‌ئامادە‌بوونی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە‌گە‌ڵ لیژنەی ماستە‌رپلان و پرۆژەی سلێمانی نوێ كە‌ بە‌ پرۆژە‌ی سلێمانی بیست بیست ناسراوە‌، کۆبووەوە و رایگه‌یاند: داوامان لە دامودەزگا حکومییەکان کرد هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەکە بۆ ئەوەی قۆناغەکانی داهاتوو ئاسانتر و خێراتر جێبەجێ بکرێن.

هاوكات رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 23ى ئاب، قوباد تاڵه‌بانى لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پرۆژەی گەشتیاری دوكان-ی کرد، کە پرۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیژییە‌ و دە‌كە‌وێتە‌ قە‌زای دوكانی سە‌ر بە‌ پارێزگای سلێمانی و رایگه‌یاند: “پرۆژەی گەشتیاری دوكان ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار دەڕەخسێنێت و دە‌بێتە‌ ھۆی گەشەكردنی کەرتی گە‌شتوگوزار و دواتر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی داراییمان، ئێمە لە حكومە‌تی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگە سەرپێبخەین کە لەلایەک سوودی راستەوخۆی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و لەلایەکی تریش دەبێتە ئامرازێک بۆ گەشەکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان”.

كۆبوونه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى رۆشنبیرى

كۆبوونه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى رۆشنبیرى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this