کەرەنتینەکانی ڕاپەڕین چۆڵکران

0
263
وێنه‌ى شوێنێكى كه‌ره‌نتین كردنى گومانلێكراوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا

شه‌وى رابردوو سێشەممە 5ی ئایار، سەرجەم کەسانی کەرەنتینەکراو لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین رەوانەی ماڵەوە کرانەوە و کەرەنتینەکان چۆڵکران.

تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستيی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “لە کەرەنتینەکانی ڕانیە و قەڵادزێ 26 کەس کەرەنتین کرابوون، ئەوانیش زۆرینەیان ئەو کەسانە بوون کە لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە و دوای گەڕانەوەشیان سەرجەمیان دوو جار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە”.

وتیشی: “دوای تەواوبوونی ماوەی کەرەنتینەکەیان و نێگەتڤ بوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان سەرجەم ئەو 26 کەسە رەوانەی ماڵەوە کرانه‌وە، لە ئێستادا هیچ کەسێک لە کەرەنتینەکانی ڕانیە و قەڵادزێ بوونی نەماوە”.

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستيی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “لەماوەی یەک مانگی رابردوودا زیاتر لە 50 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتیانە ئەنجامدراوە کە لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە و سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this