بە فەرمی بەرشەلۆنە لەسەر چوونی میسی وەڵامی راگەیاندنەکان دەداتەوە

0
3147
میسی

SNN Sport

کەمێک پێش ئێستا یانەی بەرشەلۆنە لە رێگەی رامۆنس پلانسی سکرتێری یانەکەیەوە، وەڵامی دەنگۆی میدیاکانی بۆ چوونی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە دەداتەوەو داوای مانەوەی دەکات.

پلانس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ناساندنی ترینکاوی پۆرتوگالی وتی:”ئێمە حساب بۆ  میسی دەکەین بۆ داهاتوو، بە هیواین بمێنێتەوە و ترینکاو لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان یاری بکات،ئێمە هەموو کات ویستوومانە تیمێکی بەهێز لە دەوری میسی دروست بکەین”.

دواتر لە کۆنگرەکە وتی:”هەرگیز بیرمان لە چوونی ئەو یاریزانە نەکردووەتەوە، دەمانەوێت بمێنێتەوە،ئێمە رێزی ئەو دەگرین، باشترینی مێژوویە، نامانەوێت باسی ئەگەری رۆشتنی بکەین لە بەرشەلۆنە، ئێمە پشت بە ئەو دەبەستین بۆ پرۆژەکەمان”.

هەروەها وتی:” هەموومان دەمانەوێت میسی بمێنێتەوە لێرە،ئێمە بە جددی کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە قەناعەت پێ بێنین تا بمێنێتەوە، ئێستا پێویستە کار لەسەر دۆزینەوەی باشترین چارەسەر بکەینەوە بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە، پلانی دووەمی ئێمە دوای چوونی میسی ئەوەیە کار دەکەین بۆ دروستکردنی تیمێک بەم یاریزانە نوێیانە وەکو پیدری و ترینکاو”.

لە کۆتایدا رایگەیاند:” ناکرێت ناکۆکی نێوان میسی و بەرشەلۆنە لە نێو میدیاکاندا دروستبکرێت،هەموو یاریزانەکانی تیمی یەکەم دەیانەوێت ئەو بمێنێتەوە، بە هیواین بمێنێتەوە و چێژ لە یاریکردنی وەربگرین پێکەوە، شانازییە مانەوەی ئەو یاریزانە، ئەو یاریزانێکی براوەیە و دەمانەوێت بمێنێتەوە،نامانەوێت بچینە جەنگی نێوان میسی و بەرشەلۆنە، چونکە شایەنی ئەوە نین، دەبێت رێز لەو یاریزانانە بگرین کە زۆریان پێشکەشی یانەکە کردووەو ئێستا ئێمە کار لە ناوخۆی یانەکە دەکەین بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە و رازیکردنی، ئەو بە ئێمەی رانەگەیاندووە لە کۆتایی ئەم مانگە ئامادەی راهێنانەکان نەبین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this