سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كران

0
266
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رایگه‌یاند: سێ مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى ئایار، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ “هاوكات هێزه‌ ئه‌منیيه‌كان له‌ ناوچه‌ى به‌كریه‌ له‌ رۆژئاواى به‌غدا ئامێرێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتى له‌سه‌ربووه‌ و گومانكراوه‌ بۆمببێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this