بۆ ماوەی چەند رۆژێک هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

0
948

SNN

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بە نوسراویان لەبەرواری 25ی ئابی 2020 سەبارەت هاوكاریان لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان بە ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت، لە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی (12)ی ئامادەیی، كە لە 1ی ئەیلول تا 10ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.

روونیشیکردۆتەوە ” بەپێی خشتەی وەزارەتی پەروەردە بۆ بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆمپانیاكان لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر (6 تاكو 10)ی بەیانی بۆ ئەم مەبەستە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزامەندی دەربڕی بە بڕینی هیێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان بە پێی ئەو خشتەیەی، كە وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی پێ كردووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this