یەکێتی و زەحمەتکێشان کۆبوونەوەو باس لە پێویستیی چاکسازیی و دابینکردنی مووچە و باشکردنی ژیانی خەڵک کرا

0
246

SNN- مەودا مستەفا

ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتوو لە د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، هاوڕێ لەگەڵ د. ڕێبوار ئیسماعیل، سالار سەرحەد ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و فریال عەبدولڵا بەڕێوەبەری مەکتەب سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.

شاندی میوان لە لایەن سەعد خالید جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و گۆران جەلال و بێکەس قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵ عەبدولڵا و کاکەڕەش ڕەسول ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی پێشوازییان لێکران، لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا ئەم خاڵانە باسکرا:

-جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی هەردوولاو کاری هاوبەش و گۆڕینەوەی بیروڕای سیاسی کرا.

– باس لە پێویستی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و هەنگاونان بەرەو سیستەمی لامەرکەزی و ڕێکەوتن لە گەڵ بەغدا و زامنکردنی مافی دەستووری و پاراستنی کیانی سیاسی هەرێم کرا.

– هەردولا هاوڕابوون لە سەر گرینگی چاکسازیی گشتگیر و شەفافیەت و دابین کردنی مووچە و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان لە ڕێگەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ئیئتیلافی حوکمڕان و حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەرەوەی دەسەڵات بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە دژوارە.

دیدارەکە لە لایەن هەردوولا بە دیدارێکی ئیجابی لێکدرایەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی کرایەوە لە هەموو ئاستەکاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this