لەڕێگەی بازگەیەکەوە لە خانەقین چەکدارانی داعش هاووڵاتییەک دەکوژن و ئۆتۆمبێلەکەشی دەسوتێنن

0
337

SNN- سیروان حەسەن

بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکز، شەماڵ عەبدولرەحمان بە SNNی راگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لە سنووری خانەقین لەسەر رێگەی (دەکەی نوری میکایل)، چەکدارانی داعش لە رێگەی بازگەیەکەوە رێگەیان لە ئۆتۆمبێلێک گرتووە شۆفێرەکەیان کوشتووەو ئۆتۆمبێلەکەیان سووتاندووە.

وتیشی: “دواتر دوو برا بە ئۆتۆمبێلێکەوە چوون بەهانای کەسی یەکەمەوە، بەڵام لەلایەن داعشەوە رێگری لەوانیش کراوە و هەردووکیان رفێندراون، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە لەگەڵ گەڕان بەدوای ئەو دوو برایەی کە رفێندراون”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this