
شاخى گۆیژە لە سلێمانى | فۆتۆ:KBF
SNN
لە درێژەی هەڵمەتی سەوزکردنی شاخی گۆیژە لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆییەکان و بە سەرپەرشتی قایمقامی سلێمانی کۆمپانیای (ماس) ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوهی 200 دۆنم رووبەری شاخی گۆیژە سەوز بکات.
ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەو بارەیەوە دەڵێت: “مەبەستمانە بەو سەرمایە مرۆییە ناوخۆییەی لەبەردەستماندایە بەشێکی زۆری شاخی گۆیژە سەوز بکەین بەوەش خزمەتێکی دوورمەودا بە ژینگە و سیمای جوانی سلێمانی بکەین”.
وتیشى: “لە سەرەتای پرۆژەکەوە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، کۆمپانیای دەروازە و کۆمپانیای تانوپۆ ئامادەییان دەربڕیوە و دەستیان بە پرۆژەکە کردووە، تهواوی ئامادهکارییهکان له ههڵکهندنی چاڵ و پاککردنهوهی رێگاکان دهستیپێکردووه، تهنانهت جۆری درهختهکان دیاریکراوه و له وهرزی سهوزکردندا دهست به رواندنی درهختهکان دهکرێت”.
قایمقامی سلێمانی “داوای لە تەواوی کۆمپانیا و سەرمایەداران کرد ببنە بەشێک لە پرۆژەکە بۆئەوەی بە هەموو لایەک سیمایەکی جوانتر و ژینگهیهکی پاکتر بدەنە سلێمانی”.
هاوکات عەبدوڵا ئهحمهد، بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لەو بارەیەوە وتى: ” هەر کۆمپانیایەک بیەوێت بەشداربێت لەو پرۆژەیەدا ستافی راوێژکاری و کەسانی شارەزایان بۆ دابیندەکەین، بەشی زۆری پرۆژەی گەیاندنی ئاویش بۆ پرۆژەکە تەواوبووە و هەر کارئاسانییەکیش پێویست بکات لەلایەن حکومەتەوە ئەکرێت بۆئەوەی کەمپەینی سەوزکردنی شاخی گۆیژە فراوانتر بکەین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
داوا دەكرێت مەرزی باشماخ دووبارە دابخرێتەوە
2020-06-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17