گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1116
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (27/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • کارەکانی فرۆشتنی میسی لە ئاسۆدایە.
  • بڕیاری چوونی میسی لە بەرشەلۆنە پەشیمانبوونەوەی نیە.
  • ئەرجەنتینیەکە نایەوێت بچێتە جەنگێکی یاساییەوەو چاوەڕوانی یانەکەی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیدا.
  • بارتۆمیۆ خۆی بە دەستەوە نادات و هەموو شتێک دەکات بۆ گۆڕینی بڕیارەکەی میسی.
  • یانەی مانچستەرسیتی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکات، یانەکانی مانچستەریونایتد، ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.
  • ترینکاو:” هاتووم بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو نوسینەوەی مێژوو.
  • یاریزانە پۆرتوگالیەکە کە تەمەنی 20 ساڵە، دوێنێ بە دەزگاکانی راگەیاندن ناسێنراو تا 2025 یاریزانی بەرشەلۆنەیە.

 

مارکا:

  • یانەی مانچستەرسیتی سوودمەندە.
  • میسی قسەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە کردووە بە گرێبەستێکی 3 ساڵە، بەڵام کارەکانی گواستنەوەی جیاواز دەبێت.
  • ئینتەرمیلانیش بەردەوامە لە پشتەوەی یاریزانەکەوە هەوڵ دەدات.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت و رۆژی دووشەممە راهێنان دەکاتەوە.
  • یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێز.
  • یانەی سڤییا دەیەوێت ئۆسکار رۆدریگێز بۆ شوێنی بانێگا بگوازێتەوە.

ئاس:

  • ئاڵنگاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە میسی.
  • یانەکە ئامادەیە تا کۆتایی بجەنگێت لە پێناو مانەوەی میسی.
  • یانەکە بە هیچ شێوەیەک رازی نابێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت تا بڕە پارەیەکی باشی دەستنەکەوێت.
  • بارتۆمیۆ دەیەوێت بۆ هاندەرانی روون بکاتەوە کە هۆکاری رۆشتنی میسی چییە.
  • ئێڤەرتۆن گرنگی بە گواستنەوەی جەیمس دەدات.
  • یاریزانە کۆڵۆمبیەکە گرێبەستێکی 3 ساڵەی پێشکەشکراوە لە لایەن یانە ئینگلیزیەکەوە.
  • چوونی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانیەتی لە ریاڵ مەدرید.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یانەی مانچستەرسیتی چاودێڕی دەکات.
  • بڕیاری چوونی میسی لە بەرشەلۆنە پەشیمانبوونەوەی تێدا نیە.
  • ئەو یاریزانە بە هیوایە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکە بۆ رۆشتنی بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this