ترەمپ داوا دەکات پێش دیدارەکانی لەگەڵ بایدن ئەم پشکنینە بکرێت

0
450

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوا دەکات کە پێش دیدارەکانی لەگەڵ رکابەرەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا تێستی بەکارهێنای ماددەی وزەبەخش بکرێت، چونکە لەدواین دیداریاندا باری جەستەی و قسەکردنی بایدن جێگیر نەبووە.

ترەمپ بە رۆژنامەی ” Washington Examiner” راگەیاند: داوام کردووە لە هەر چاوپێکەوتنێکی دیکەم لەگەڵ جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، پشکنینی بەکارهێنای ماددەی وزەبەخش بکرێت، چونکە من بەگومانم و هەست دەکەم کە بایدن پێش چاوپێکەوتنەکانی بەکاریاندەهێنێت، ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات” من تەنیا ئەوەی لەسەرمە بیڵێم ئەوەیە کە بەتوانام لە دۆزینەوەی ئەم کارانە”.

ئەمە یەکەمجاری نییە کە دۆناڵد ترەمپ رکابەرەکانی تۆمەتبار بکات بەبەکارهێنای ماددەی وزەبەخش، بەڵکو بۆ هیلاری کلینتۆن رکابەری پێشووی هەمان قسەی دووبارە کردەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this