
توێژهرانی ئەڵمانیا پێشبینی دەکەن، بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە لە هاوینی ساڵی 2050 دا بەستەڵەکی باکوور بەتەواوەتی بتوێتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا کە ماڵپهری ساینس دەیلی ئەنجامەکەی خستووەتەڕوو، بەهۆی کاریگەری گەرمبوونی زەوییەوە شاخە سەهۆڵبەندەکانی بەستەڵەکی باکوور بەردەوامن لە توانەوە، بەجۆرێک ئەگەر ماددەی هایدرۆكاربۆن بهخێرایی و بهڕێژهیهكی زۆریش لە هەوادا كهم بكرێتهوه، ناتوانرێت ڕێگە لە توانەوەی سەهۆڵبەندەکان بگیرێت.
دێریک نۆتز لەبارەی توێژینەکەوە رایگەیاندووە: “تەنانەت ئەگەر تێکڕای گشتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە خوار دوو پلەی سەدیشدا بهێڵدرێتەوە، تا ساڵی 2050 بەستەڵەکی باکوور دەتوێتەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە بە بڕوای بەشێکی زۆری زانایانی ژینگە و كەشوهەوا ئەگەر لە 10 بۆ 15 ساڵی ئایندەدا هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ سنوورداركردنی زیادبوونی ڕێژەی گازەكانی قەتیسبوونی گەرمی لە هەوادا نەگیرێتەبەر چارەنوسی مرۆڤایەتی و ئاژەڵانیش دەکەوێتە مەترسیەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17