قایمقامیەتى هەولێر: بەپێى رێنمایی خۆمان سزاى ئەو کەسانە دەدەین کە ماسک نابەستن

0
164
پاركى شار له‌ ناوه‌ندى هه‌ولێر له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا | فۆتۆ: رووداو

SNN – مەودا مستەفا

قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت: تا ئێستا رێنمایی چۆنیەتی وەرگرتنی سزای نەبەستنی ماسکمان پێنەگەیشتووە، دەشڵێت: ” بەپێى رێنماییەکانى خۆمان سزاى ئەو کەس و شوێنانە دەدەین کە پابەندنابن و ماسک نابەستن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نەبەز عەبدولحەمید، قیمقامی قەزاى ناوەندى هەولێر بە SNNی راگەیاند: “تاوەکو ئێستا لایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێنمایی شێوازی وەرگرتنی سزای نەبەستی ماسک لەلایەن هاووڵاتییانەوە کە بڕەکەی 20 هەزار دینارە بەدەستمان نەگەیشتووە”.

وتیشى: “ئێمە بەستنی ماسکمان کردووەتە ئیجباری و سزاى هەر کەس دەدەین کە پابەندى رێنماییەکان نەبێت بەپێى رێنماییەکانى خۆمان”.

قیمقامی هەولێر ئەوەشى خستەڕوو: “لە سەرەتایی دەرچوونی بڕیارەکان لەبارەی بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان و بەهۆی پابەندنەبوونی دووکان و مارکێت و مۆڵەکان بە هەزاران شوێن سزادروان و داخراون و هەڵمەتەکانیش بۆ پشکنینی ئەو شوێنانە بەردەوامە، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین هەر دووکان و مارکێت و مۆڵێک پێشێلی رێنماییە تەندروستییەکان بکات سزا دەدرێت”.

لە ماوەى رابردوودا وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بەستنى ماسک لە شوێنە گشتییەکان بکاتە ئیجبارى (بەزۆر) هەر هاووڵاتییەکیش پابەند نەبێت پێوەى بە بڕى 20 هەزار دینار پێ بژاردن سزا دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this