وەزیری بەرگری فەڕەنسا: دەبێت دەستتێوەردانی دەرەکی لە عێراق نەمێنێت

0
338

SNN

وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایدەگەیەنێت: “نیگەرانن لە رەوشی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەشڵێت: “دەبێت دەستتێوەردانی دەرەکی لە عێراق نەمێنێت”.

پاش سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان، فلۆرێنس پارلی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆکاری سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە پرێس کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی هەرێم وتی: “هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بە پشتگیریی نێودەوڵەتیی دژی داعش هەیە”.

لای خۆیەوە فلۆرێنس پارلی رایگەیاند “دەستوەردانی دەرەکی لە عێراق نابێت بمێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ پشتیوانی عێراق و هەرێم هاتۆتە ئێرە”.

راشیگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەناوبردنی و لەم قۆناغە سەختەدا لەگەڵتانین و نیگەرانین لە رەوشی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و فەوزى هەریرى، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم پێشوازى لێکرا”.

پێشتر و هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگری فەڕەنسا بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

چاوەڕێشدەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق بکات و رەنگە بێتە هەرێمی کوردستانیش.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this