ئه‌ڵمانیا: ئێران رۆڵێكی مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گێڕێت

0
116

SNN

هێیكۆ ماس له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ به‌رلین سازی كرد، ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ گرت. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت و وتی: “سه‌باره‌ت به‌ ئێران گێل نیین و ده‌زانین كه‌ ئه‌و وڵاته‌ رۆڵێكی مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گێڕێت”.

هێیكۆ ماس باسی له‌وەیش كرد كه‌ خوازیاربوون گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران درێژبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام رووسیا و چین ئه‌مه‌یان ڤیتۆ كرد، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێیان باشه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیاسیی چاره‌سه‌ربكرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌پێویستی زانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكه‌ن و وتی: “به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ئه‌مه‌ شتێك نییه‌ له‌ شه‌و و رۆژێكدا رووبدات. وه‌ك ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ین پشتیوانیی له‌ هه‌وڵه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ بكه‌ین”.

پڕۆژەیاسای گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە خرایەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵام پشتیوانی پێویستی بەدەستنەهێنا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this