زیدان یاریزانێکی ئەرجەنتینی کردووەتە ئامانج

0
273
زیدان

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌ فه‌رەنسییه‌كان ئاشكرایان كرد، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی لۆكاس ئۆكامپۆسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی سڤییا ده‌دات له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا .

ئۆكامپۆسی ته‌مه‌ن (25 ) ساڵ له‌ یانه‌ی ئۆڵۆمپیک مەرسیلیاوه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ یانه‌ی سڤییا و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ به‌شداری لە 29 یاری كردووه‌ و 12 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 3 گۆڵی دروست كردووه‌ .

به‌ پێی پێگه‌ی “le10sport” فه‌ره‌نسی بێت ، زیدان زۆر سه‌رسامه‌ به‌ ئاستی ئەو یاریزانە و هه‌وڵ ده‌دات په‌لکێشی بكات بۆ یاریگای بێرنابیۆ.

ئۆكامپۆس خاوه‌نی مه‌رجێكی یاساییه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ بڕی 70ملیۆن یۆرۆ ، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه‌ په‌نا ده‌بات بۆ پێدانی چه‌ند یاریزانێك له‌ پێناو ئاسانكردنی بۆنده‌كه‌ ، مێرەنگی پلان ده‌دانێت به‌ پێشكه‌شكردنی هه‌ردوو یاریزان ( سێرجیۆ ریگیلۆن و دانی سیبایۆس ) بۆ رازیکردنی یانەی سڤییا به‌ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ ئه‌ستێره‌ ئه‌رجە‌نتینیه‌كه‌ی.

لۆكاس ئۆكامپۆس

لۆكاس ئۆكامپۆس

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this