له‌كه‌ركوك تووشبوویه‌كی كۆرۆنا هه‌ڵاتووه‌

0
185

ئێواره‌ی دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رچوو، ده‌ركه‌وت 12 كه‌س له‌كه‌ركوك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون‌، له‌كاتی گواستنه‌وه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ یه‌كێكیان هه‌ڵاتوون.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ SNNی راگه‌یاند: كاتێك تیمێكی ته‌ندروستی ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌تووشبووه‌كان بگوازێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا كه‌ (ژنه)، ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ئۆتۆمبێڵێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو هه‌ڵاتوون.

 

وتیشی: “ناو و جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌بازگه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ دراون تاوه‌كو رێگا له‌هه‌ڵاتنیان بگیرێت، كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له‌كه‌ركوك گه‌یشتۆته‌ 65 حاڵه‌ت، 37 تووشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌ن و دوو تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوە و 26 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه”.

 

#SNN_EXCLUSIVE‌

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this