بۆ یەکەمجار رێژەى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە رێژەى تووشبوون بەو ڤایرۆسە زیاترە لە هەرێم

0
185
نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: 458 حاڵەتى نوێى تووشبوون دەستنیشانکراون، 26 تووشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 561 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینى وەزارەتى تەندروستيى هەرێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “458 حاڵەتى نوێى تووشبوون دەستنیشانکراون بەمشێوەیە: 208 لە هەولێر، 93 لە سلێمانی، 24 لە گەرمیان، 119 لە دهۆک، 15 لە هەڵەبجە”.

بەپێى ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى، ” بۆ یەکەمجار رێژەى چاکبوونەوەى تووشبووانى کۆرۆنا لە رێژەى تووشبوون زیاترە،561 تووشبوو چاکبوونەتەوە بەمشێوەیە: 269 لە هەولێر، 11 لە سلێمانی، 29 لە گەرمیان، 235 لە دهۆک و 17 لە هەڵەبجە”.

لەبارەى مردنەوە لە ئامارەکەدا هاتووە، “26 تووشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیە: نۆ لە هەولێر، 11 لە سلێمانی و شەش لە دهۆک”.

بەپێى ئامارە گشتییەکانى وەزارەتى تەندروستى لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا 27 هەزار و 295 کەس تووشى کۆرۆنا بوون، 16 هەزار و 804 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 8 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this