شه‌ڕ لە نێوان داعش و هێزە عێراقییەکان ‌روودەدات

0
220
چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ نزیك خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزێكى سوپاى عێراقیان داوه‌ و  فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه‌ و پێنج سه‌رباز برینداربوون و فڕۆكه‌ش بۆ هاوكارى هێزه‌كه‌ ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه‌ كراوه‌.

شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به‌ SNNى راگه‌یاند؛ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ نزیك گوندى شێرك سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى فه‌وجى دووى سه‌ر به‌ لیواى 20ى مغاویرى سوپاى عێراق داوه‌.

وتیشى: فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه‌ به‌ ناوى “موقه‌ده‌م عه‌مار” و پێنج سه‌ربازى دیكه‌ برینداربوون و شه‌ڕه‌كه‌ش تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و بۆ به‌هاناوه‌چوونى هێزه‌كه‌ش فڕۆكه‌ى جه‌نگى ڕه‌وانه‌ ناوچه‌كه‌ كراوه‌.

لە ماوەی رابردوودا هێرش و پەلامارەکانی داعش، بەتایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان زیادیکردووە.
SNN لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، بەهۆى زیادبوونى په‌لاماره‌کانى داعش له‌ سنوورى گونده‌کانى خانه‌قین هاووڵاتییان ده‌ستیان کردووه‌ به‌ جێهێشتنى ناوچه‌کانیان و به‌شێکیشیان ته‌نیا به‌ رۆژ ده‌چنه‌وه‌ گوند و شه‌وان نامێننه‌وه‌.

لێپرسراوی دژە تیرۆری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند: زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا چالاكن و هێرشەكانیشیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this