
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌لیفه‌ى پێشووى داعش فۆتۆ: Sara Aronfeld
شه‌وى 27ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، میدیاكانى جیهان، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رووپه‌ڕى گۆڤار و رۆژنامه‌كان، به هه‌واڵى كوژرانى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى له خه‌لیفى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ناسراو به (داعش) ته‌نران، به‌ڵام جیهان له‌بیرى كرد ئه‌و كه‌سه‌ى له‌پشت ئه‌م سهركهوتنهوهیه سیخورێكى كورده.
چیرۆكى ئه‌م سیخوڕه كورده كه ناوى (شه‌ڕڤان عه‌لیكۆ)یه له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه خێزانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن داعش-ه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، به‌شێكیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و به‌شێكى تریشیان به‌شێوه‌یه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌ژێر حوكمى ره‌شى داعش-دا ناچارده‌بن به‌شێوه‌یه‌كى ناله‌بار بژین، به‌تایبه‌ت كه كوڕه‌كه‌یان شه‌ڕڤانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته. كاتێك ئه‌م هه‌واڵانه ده‌گه‌نه ده‌ست ئه‌م سیخوڕه كورده بڕیارده‌دات به‌هه‌چ شێوه‌یه‌ك بێت تۆڵه‌ى خۆى له داعش بكاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ى تا ئه‌وكاته‌ى ده‌رفه‌تێكى بۆ رێكده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركێكى تایبه‌تى پێ بسپێردرێت و شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكرا بكات.
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌باره‌ى چیرۆكى عه‌لیكۆ، ده‌ڵێت:
“ئه‌و سیخوڕ‌ى ئێمه‌بوو، خۆى بڕیاریدا ئه‌و كاره‌بكات، چونكه ده‌یه‌ویست تۆڵه‌ى خێزانه‌كه‌ى بكاته‌وه، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانمان له‌باره‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه له‌وه‌وه پێده‌گه‌یشتن”.
چیرۆكه‌كه لێره‌دا كۆتایی نه‌هاتووه، عه‌لیكۆ پاش قبوڵكردنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌چێته ریزه‌كانى داعش، به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى كه ده‌بێته، پاسه‌وانى تایبه‌تى به‌غدادى، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵى و ده‌بێته كه‌سى جێگه‌ى متمانه‌ى به‌غدادى، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، مافى ئه‌وه‌ى پێده‌درێت قسه له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانى به‌غدادى بكات كه ئه‌م كاره ته‌نیا بۆ چه‌ند كه‌سێكى دیاریكرا و رێگه‌پێدراوه.
ئه‌م سیخوڕه كورده له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج مانگه‌ى كه پاسه‌وانى تایبه‌تى به‌غدادى ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گومانى لێنه‌كه‌ن، هیچ جۆره ئامێرێكى په‌یوه‌ندیكردن، ته‌كنه‌لۆژیان، گواستنه‌وه یان ئامێرى ئه‌لیكترۆنى به‌كارناهێنێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه، ته‌واوى زانیارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراوى متمانه‌پێكراو له‌ناو هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدا، كه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، یه‌كێك ده‌بێت له‌و چه‌ند كه‌سه.
له‌م باره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، ده‌ڵێت: “ئه‌وانه‌ى كه زانیارییه‌كانمان وه‌رده‌گرت لێى چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراوبووین، چونكه ئه‌و متمانه‌ى به‌كه‌س نه‌ده‌كرد، پاشان ئێمه زانیارییه‌كانمان ده‌گواسته‌وه بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكى (سى ئاى ئه‌ى)، هیچكات خۆى زانیارییه‌كانى نه‌ده‌گه‌یاند”.
شه‌ڕڤان عه‌لیكۆ، به‌رده‌وامده‌بێت له ئه‌ركه‌كه‌ى و ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى ژیانى به‌غدادى، له: كه‌سه نزیكه‌كانى، ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى، ئه‌و شوێنانه‌ى هاتوچۆیان بۆ ده‌كات، ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌یانگۆڕێت له‌كاتى خۆحه‌شارداندا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنێت، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى، ده‌گوازێته‌وه بۆ ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا. له‌دواى ئه‌مانه خۆى دڵنیاده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌و پاسه‌وانى ده‌كات به‌غدادى ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا، ناتوانن 100٪ دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌م سیخوڕه كورده ده‌یڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارى ئه‌وه‌ى پێده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى متمانه‌پێكراو بهێنێت كه بیسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سه به‌غدادییه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى بكه‌نه سه‌ر و بیكوژن.
عه‌لیكۆ، ناچارده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنت كه كه‌سى ئاماژه‌پێكراو به‌غدادییه، له سه‌به‌ته‌ى حه‌مامى ئه‌و ماڵه‌ى به‌غدادى تێیدا خۆى حه‌شارداوه، دوو پارچه جلى پیس و به چڵكى خه‌لیفه‌ى داعش و نموویهكى خوێنى بهێنێت، پاشان به نهێنى بیانگهیهنهته ده‌ستى ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى كه متمانه‌ى پێیانه، بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكاى بكه‌ن، تا تاقیكردنه‌وه‌ى (دى ئێن ئه‌ى)یان بۆ بكرێت.
له‌باره‌ى چیرۆكى دیزینى دوو پارچه جلى ژێره‌وه‌ى به‌غدادى پۆڵات جان، راوێژكارى هێزه‌كانى سوریا دیموكرات له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و نوسیویهتى ” له 15ى ئایارى، ساڵى رابردووه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا كارده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنى شوێنى ئه‌بوبه‌كر بهغدى، ئێمه ههواڵنێرێكمان هه‌بوو له نزیك به‌غدادى، ههواڵنێرهكهى ئێمه توانى دوو پارچه جلى ژێره‌وه‌ى به‌غدادى بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى (دى ئێن ئه‌ى) بۆ بكرێت، كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى بۆ كرا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادى راسته‌قینه‌یه”.
چیرۆكه‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت و عه‌لیكۆ-ش له ئه‌ركه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئێواره‌ى رۆژى 27ى تشرینى یه‌كه‌م، كه ئه‌مریكا هه‌شت فڕۆكه‌ى جه‌نگى له بنكه‌كه‌یانه‌وه له هه‌ولێر ده‌نێرێت بۆ گوندى بریشا له پارێزگاى ئیدلب، له‌سه‌ر سنوورى توركیا و سوریا، هه‌مان ئه‌و ئێواره‌یه و به ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌رله‌وه‌ى به‌غدادى خۆى له‌ناو تونێلێكدا بته‌قێنێته‌وه ئه‌و شوێنه به‌جێده‌هێڵێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه به پارێزراوى له‌و ناوچه‌یه رزگارده‌كرێت.
له‌باره‌ى چیرۆكى رزگاركردنى ئه‌م سیخوڕه كورده‌وه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ ده‌ڵێت: “تا ئه‌وكاته‌ى كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ش روویدا سیخوڕهكهى ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌بوو، دواتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا و كۆتایهاتنى ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌ویش ئه‌و ناوچه‌یه‌ى به‌جێهێشت و ئێستا سه‌لامه‌ته”.
ڕۆژى 27ى شترینى یه‌كه‌مى 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌بێ ئاشكراكردنى رۆڵى گرنگى كورد و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارییانكردووه وتى: “هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات چه‌ند زانیارییه‌كیان پێداین، ده‌ركه‌وت كه به‌سوودن، ئێمه‌ش ئۆپراسۆنێكمان ئه‌نجامدا و توانیمان ئه‌بوبه‌كر به‌غداد، خه‌لیفه‌ى داعش بكوژین. به‌غدادى پیاوێكى نه‌خۆش و وهلاخراوبوو، ئێستاش مردووه”.
تێبینى: ناوى (شه‌ڕڤان عه‌لیكۆ) ناوێكى خوازارهوه
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
په‌یامێكى تووند له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نه‌وت به‌رزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش