گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 29/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
621
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (29/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

 

  • لیۆنێل میسی دەرگای کراوەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر رۆشتنی لە بەرشەلۆنە بکات، بەڵام یانەکەی دەیەوێت رێگری رۆشتنی بکات.
  • چاوەڕوان دەکرێت 3 یاریزان یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت لە رۆژانی داهاتوو، براهیم دیاز بۆ ئەیسی میلان و ئۆسکار بۆ سڤییا و جەیمس بۆ ئێڤەرتۆن.
  • لەوانەیە کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی پێشووی مانچستەرسیتی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ بیتسەوە بکات.

ئاس:

  • میسی نرخی دیاری دەکرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ و + 3 یاریزان دەکات کە نرخێکی زۆریان هەبێت.
  • ئەرجەنتینیەکە ستراتیژی خۆی دەگۆڕێت و دەیەوێت بە رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.
  • میسی ئامادەی راهێنانەکان نابێت، چونکە ئەو وای دەبینێت برۆ فاکسی ناردووەو تێیدا ئامادەنەبوونی راگەیاندووە.
  • براهیم دیاز پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە دەکات بە خواستن.

سپۆرت:

  • میسی داوای گفتوگۆ دەکات بۆ چوون لە یانەکە لە ئێستادا.
  • ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە داوای لە یانەکەی کردووە لەگەڵیدا کۆببێتەوە و گفتوگۆی رۆشتنی لەگەڵ بکرێت.
  • بارتۆمیۆ هێشتا یەکلاکەرەوەیە لە فرۆشتنی ئەستێرەی بلاوگرانا.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نیە هیچ گۆڕینەوەیەک لەگەڵ مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمان بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی بۆ فرۆشتن نیە.
  • یانەی بەرشەلۆنە هیچ نیازێکی نیە بۆ فرۆشتنی میسی لە هەفتەکانی داهاتوو.
  • سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە بارتۆمیۆ دووپاتی دەکاتەوە یانەکەی بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی کە 700 ملیۆن یۆرۆیە دەستبەرداری میسی نابێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە رازی نابێت میسی بە هیچ یاریزانێکی تر بگۆڕێتەوە و لە وەرزی داهاتوو تیپەکەی کومان پشت بەو یاریزانە دەبەستێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this