سێ یاریزان ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەکات

0
1069
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت پێش ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ، دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت و لە یەکەم هەنگاویدا دەستبەرداری سێ یاریزانی دەبێت.

رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، سێ یاریزان لە چەند رۆژی داهاتوو ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە دەکەن، یاریزانەکانیش بریتین لە جەیمس رۆدریگێز، براهیم دیاز و ئۆسکار  ردۆریگێز.

بە پێی زانیارییەکانی مارکا، جەیمس ردۆریگێز پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزیی دەکات و جارێکی تر لە ژێر دەستی کارلۆ ئەنچلۆتی یاری دەکاتەوە،گرێبەستی ئەم یاریزانە نزیکە لە کۆتایی و چەند وردەکارییەکانی بچووکی ماوە.

دوای ئەویش براهیم دیاز پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلان دەکات  بە گرێبەستێکی خواستن بۆ یەک وەرز بە بێ بژاردەی کڕین.

ئۆسکار رۆدریگێزیش دەچێتە یانەی سڤییا و یانەی شاهانە 16 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە دەستدەکەوێت.

پێشبینی دەکرێت ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بە 32 یاریزان دەستپێبکاتەوە، بەڵام یانەکە دەیەوێت ئەو رێژەیە کەمبکاتەوە و چەند یاریزانێک بە یەکجاری بفرۆشێت و چەند یاریزانێکیش بە خواستن  بە یانەکانی تر بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this