گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 29/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
385
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (29/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • بووم بووم ئەیسی میلان.
  • تونالی و براهیم دیاز دەگوازێتەوە.
  • یۆڤانتۆس لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان رادەکات.
  • دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ، لەگەڵ ریاڵ مەدرید رێدەکەوێت بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز.
  • هەروەها بەهرەمەندەکەی یانەی بریشیا تۆنالی هەنگاوێکی ماوە پەیوەندی بە یانەی میلان بکات.
  • یۆڤانتۆس دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی کەینی بۆ 2 ساڵ بە خواستن بە ئێڤەرتۆن دا، پێرلۆ دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە و لەوانەیە رامزی بۆ شوێنێکی تر بڕوات.
  • کانتی لە پێشینەی هەمووانە، بەڵام یانەکە چاودێری تۆماس و ندۆمبێلی دەکات و چاوی لە ئەوانیشە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • دزیکۆ بەڵێ بۆ یۆڤانتۆس دەکات.
  • میلیک هەنگاوێکی ماوە پەیوەندی بە یانەی رۆما بکات و کاربۆنێک بۆ ناپۆلی دەچێت.
  • تۆنالی و براهیم دیاز پەیوەندی بە یانەی میلان دەکەن، میلان ناوەستێت، تەنیا ئیبراهیمۆڤیچ بەس نیە، پیۆلی راهێنەر یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە.

تۆتۆ سپۆرت:

  • سوارێز ئاڵنگاری دزیکۆ دەبێتەوە.
  • ئۆرۆگواییەکە جێگرەوەی هێرشبەرە بۆسنیەکەیە کە هەنگاوێکی مابوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات، بەڵام خانمە پیرەکە پێی باشە سوارێز بگوازێتەوە تا دزیکۆ.
  • دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی رێگە بە میلیک دەدات پەیوەندی بە یانەی رۆماوە بکات.
  • ئەیسی میلان دوو گرێبەست دەکات و تۆنالی و براهیم دیاز بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this