
ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێم
SNN- هەولێر
بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروستییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “تا ئێستا تەواوی مەلەفی نەوت لای ئاشتی هەورامییە ئەویش لە بەریتیایە و تەحەكوم بە مەلەف و داهاتەكانی نەوت دەكات”.
دەشڵێت: “هیوا دارین لە سەردەمی شێخ باز-دا یاسایی نەوت گاز بچێتە بواری جێبەجێكردن و شەفافیی بۆ داهاتی نەوت بگەڕێتەوە و زیادیش بكات” .
سەركۆ ئازاد، بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند “لە راستیدا تاوەكو ئێستا مەلەفی نەوت لەبەردەستی ئاشتی هەورامیی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانە و ئەو تەحەكوم بەو مەلەفە دەكات، بۆیەش ناڕوونی و گەندەڵییەكی زۆر لە گرێبەستی كۆمپانیاكان و نەدانی باج لە لایەن كۆمپانیا نەوتییەکانەوە هەیە”.
بە وتەی گەڵاڵی، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو نەوت بەرز بووبێتەوە و دابەزیبێت هەر یەك نرخ بووە، کە ئەمەش ناڕوونی و گەندەڵی لەو بوارەدا نیشاندەدات.
وتیشی: “هیوادارین لەسەردەمی شێخ بازدا کە باسی ئەوە هەیە بچێتە شوێنی ئاشتی هەورامی، یاسایی نەوت و گاز بچێتە بواری جێبەجێكردن، چونكە بە جێبەجێكردنی ئەو یاسایە شەفافیەت بۆ داهاتی نەوت و گرێبەستە نەوتییەكان دەگەڕێتەوە و ئەو كاتەش داهاتی نەوت زۆر زیاتر دەبێت كە ئێستا حكومەتی هەرێم پشتی بەو داهاتە بەستووە”.
ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی دانانی شێخ باز وەكو وەزیری سامانە سروشتییەكان كە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی ناوی هیچ كاندیدێكی بۆ ئەو پۆستە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی نەكردووە بۆ سوێند خواردنی لەپەرلەمانی كوردستان.
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
1 ڕۆژ لهمهوپێشنرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
2 ڕۆژ لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش