لە عێراق 77 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

0
358

SNN

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوەکەیان، 77 کەسی دیکە لەو ماوەیەدا بە کۆرۆنا مردوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 19 هه‌زار 635 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 3 هه‌زار و 834 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 77 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌  و 4 هه‌زار و 146 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌.

کۆی ژمارەی تووشبووان لەعێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئەمڕۆ گه‌یشتۆته 227 هه‌زار و 446 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 891 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 169 هه‌زار و 20 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه 51 هه‌زار و 535 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this