
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د و مەودا مستەفا
بەرپرسى ژوورى هەڵبژاردنى بزووتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت: پەرلەمانتارەکانى ئێمە خۆیان بەشێکن لە بزووتنەوەکە ئیتر گلەى لەکێ دەکەن، جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕانیش لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت: “جڤاتى گشتى کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەى سەرۆکى نوێى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێرێت”.
دوێنێ شەو هەینى هەواڵى دەستلەکارکێشانەوەى عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بڵاوبووەوە “بە بیانووى ئەوەى داواى لێکراوە واژووەکەى بکشێنێتەوە لە نووسراوى بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ پەرلەمانى کوردستان”، دواتر “سێ پەرلەمانتارى ئەو بزووتنەوەیە بەهەمانشێوە هەڕەشەى دەستلەکارکێشانەوەیان کرد”، بەڵام تا ئێستا ئەو حزبە بەشێوەیەکى فەرمى ئەو بابەتەى پشتڕاستنەکردووەتەوە.
کاردۆ محه‌مه‌د، به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بهSNNى راگه‌یاند: “پهرلهمانتارەکانى به‌شێکى بنه‌ڕه‌تى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێکدەهێنن، خۆیان به‌رپرسن و دابڕاونین له‌و به‌ڵێن و به‌رنامه‌یه‌ى که خه‌ڵک ده‌نگى پێداون، بۆیه گله‌ى و ره‌خنه رووبه‌ڕووى ئه‌وانیش ده‌بێته‌وه، واتا ئه‌وان کاره‌کته‌رى جێبه‌جێکردنى به‌رنامه سیاسیهکهن که به‌ڵێنیانداوه به هاووڵاتیان و بزووتنه‌وه‌که”.
لەبارەى ئەو رەخنە و گلەییانەى کە بەشێک لە پەرلەمانتارەکانیان دەیکەن کاردۆ محه‌مه‌د وتیشى: “ئه‌و ره‌خنه و گله‌ییانه‌ى به‌شێک له په‌رله‌مانتارانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌یکه‌ن له بزووتنه‌وه‌که پێویستى به وه‌ڵامدانه‌وه نییه، چونکه خۆیان به‌شێکن له پرۆسه‌که، ئیتر گله‌ى له‌کێ ده‌که‌ن؟! له‌کاتێکدا خۆیان به‌شدارن له پرۆسه‌ى بڕیار و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک ده‌که‌ن، ئێمه هه‌ر بڕیارێک که ده‌یده‌ین پێویسته هه‌موومان پابه‌ندى بڕیاره‌کە بين، ئەمەش بۆ پەرلەمانتارەکانمان راستە”.
به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رەخنەى لە هەبوونى گروپى پشێوى دروستکەر هەیە لەناو هێزەکانى کوردستاندا و لەو بارەیەوە دەڵێت: “ئێستا له کوردستان کێشه‌یه‌ک هه‌یه، له‌نێو هه‌موو حزب و لایه‌نێکدا گروپێک دروستبووه که کێشه‌یان لەگەڵ ئامانج نییه، به‌ڵکو ته‌نیا خه‌ریکى پشێوى و خۆنمایشکردن و رۆژ بهڕێکردنن، واتا به جۆریکه ئه‌و که‌س و گروپانه ده‌ڵێن: با پشێوى و جوڵانه‌وه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئامانج کێشه نییه و کارى بۆ ناکات، به‌لاى منه‌وه بۆ هه‌موو حزبێک ئامانج گرنگتره”.
له باره‌ى ده‌نگۆى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى چوار په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان، کاردۆ محه‌مه‌د بێئاگاى خۆى ده‌ربڕى و وتى: “هیچ شتێکم له‌و بارەیەوه نه‌بیستووه”.
دەستلەکارکێشانەوەى عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان جا چ بەهۆى ناکۆییەکانى ناو بزووتنەوەکەوە بێت یاخود بە وتەى خۆیان، “بەهۆى پەیڕەوى ناوخۆى بزووتنەوەى گۆڕان بێت کە پێویستە دوو ساڵ جارێک سەرۆکى فراکسیۆن گۆڕانکارى بەسەردا بێت”، پێویستى بە جێگرەوە هەیە، هەربۆیە بەمزووانە پێویستە ئەو جێگرەوەیە دیارى بکرێت.
لەو بارەیەوە بەڵێن ئیسماعیل، جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان بە SNNى راگەیاند: “بەپێی پەیڕەوی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕانکاری لە سەرۆکى فراکسیۆن هەر دوو ساڵ جارێک یاخود ساڵی جارێک دەبێت، بەپێی ئەو پەیڕەوەش بێت ئەوا عەلی حەمە ساڵح، وادەکەی خۆی تەواو کردووە، بۆیە کەسێکی تر دێتە شوێنی ئەو، هەر بۆیە لەم ماوەیەدا هەڵبژاردنى جڤاتى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان ئەنجام دەدرێت، سەرۆک و جێگرى فراکسیۆنى گۆڕان هەڵدەبژێردرێت”.
بەپێى زانیارییەکانى SNN کە لە سەرچاوەیەکى تایبەت لە بزووتنەوەى گۆڕان وەریگرتوون، “چاوەڕواندەکرێت بەڵێن ئیسماعیل کە ئێستا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنە ببێتە سەرۆکی فراکسیۆن”، بەپێى پەیڕەو ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆن راستەوخۆ دەبێتە ئەندام لە جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە هەڵبژاردندا بزووتنەوەی گۆڕان 12ی کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، دواتر لەکاتی ئەنجامدانی گفتوگۆکان بڕیاریدا بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات و لە کابینەکەشدا پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و هەریەکە لە وەزارەتەکانی دارایی و کاروباری کۆمەڵایەتی و بازرگانی پیشەسازی بەدەستەوەیە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئه‌مریكا سزاى زیاترى سه‌پاند به‌سه‌ر ئێران‌دا
2020-05-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17