لە فەڕەنسا ئۆتۆمبێلێک تا مردن بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک دەشێلێت

0
480

SNN

کەناڵی تەلەفزیۆنیی BFMTV بڵاویکردۆتەوە “ئۆتۆمبێلێک تا مردن بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک دەشێلێت و تیمەکانی فریاکەوتنیش نەیانتوانی رزگاری بکەن بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە”.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە “ئۆتۆمبێلەکە جیرۆم بۆندویل-ی تا مردن شێلاوە کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای سەوزەواتی لە قتوونراوە بەناوی Bonduelle“.

بەگوێرەی هەواڵی ئەو کەناڵە، رووداوەکە دوێنێشەو بووە لە شاری لیل کاتێک بۆندوێل لەگەڵ هاوسەر و هاوڕێکانی پیاسەیان کردووە کاتێک ئۆتۆمبێلەکە شێلاوێتی.

لە شوێنی رووداوەکە راستەوخۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە و سەرەڕای هەوڵی زۆری تیمەکانی فریاکەوتن، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this