پەرلەمانتارێکی کورد لە تورکیا “ئەردۆغان نیازی پلانێکی هەیە کە تەمەنی 100 ساڵە”

0
491

SNN

پەرلەمانتارێکی پارتی دادو گەشەپیدان (HDP) و ئەندام لە دەستەی مافی مرۆڤی تورکیا رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغال فراوانخوازییەکانی دەستپێکردووە، بەرەو ناوچەکانی باکووری عێراق سوریا قوبروس رۆژئاوای ئەستەنبول میسر و لیبیا هەنگاو دەنێت.

عومەر فاروق جەرجەلی کە پەرلەمانتاری هەدەپەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “ئەردۆغان پلانێکی فراوانخوازی عوسمانیانەی هەیە لە ناوچەکەدا کە مێژووەکەی بۆ 100 ساڵی رابردوو دەگەرێتەوە، هەرچەندە لایەنگرانی رۆژ لە دوای رۆژ لە تورکیا لە دابەزیندایە، بەڵام ئەردۆغان بەردەوامە لە دارشتنی پلانەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت دەسەڵاتی تەواوی بەسەر رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و لیبیا و میسردا پەیدا بكات”.

عومەر فاروق جەرجەلی

ئەردۆغان درکی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی بەدەست چەندین کێشەی ئابووری و سیاسییەوە دەناڵێنێت، بۆیە هەوڵ دەدات لە رێگەی داگیرکردن و فروانخوازی تورکیاوە هێزو توانا و دارایی بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە، وەک ئەردۆغان ئاماژەی پێدەکات “دەمانەوێت تۆڵە لە رابردوو بکەینەوە” واتا تۆڵەی لەناوبردنی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی.

ئەردۆغان دەیەوێت بەرگێکی ئیسلامیانە بکات بەسەر فراوانخوازییەکانیدا و سود لە گروپە چەکدارەکانی سوریا و عێراق وەربگرێت تا بتوانێت وەک بەکرێگیراوێک لە جەنگەکانی دژ بە وڵاتان بەکاریان بهێنێت، لەکاتی ئێستادا هەڕەشە لە وڵاتی یۆنان و دورگەکانی دەکات و لەرێگەی کەشتییەوە دەستی کردووە بە کنەو پشکنین لە دەریای سپی ناوەڕاست، دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوە لەلایەن ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئەمریکاوە.

ئەو ئەندامپەرلەمانە باس لەوە دەکات کە ئەردۆغان پشت بە “پەیماننامەی نیشتمانی” دەسبەستێت کە لە ساڵی 1920دا لە تورکیا دەرچووە، لەکاتی روخانی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی، دوا دەکات کە وڵاتی تورکیا سنووری خۆی دیاری بکات، ئەم پەیماننامەیە لە 6 بەند پێکهاتووە و ئەردۆغان لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوەو ئامادەبوونێکدا ئاماژەی پێدەکات.

پەیمانی نیشتمانی تورکیا کە خۆی لە شەش بەند دەبینێتەوە پێکدەێت لە ناوچە عەرەب نشینەکان، واتا باکووری عێراق و رۆژئاوای سوریا و میسر و لیبیا، لەگەڵ دەریای مەرمەریس، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی تەواوی گەرووەکان و دەرچە بازرگانییەکان لەلاین تورکیاوە، هەروەها هەرێمی کوردستان بە تەواوی پارێزگاکانییەوە لەگەڵ باکووری سوریا و حەڵەب، لەگەڵ دەریای ئیجەو چەند دورگەیەکی یۆنان و تەواوی قوبروس، کە تورکیا بە تەواوی خاک و موڵکی خۆی و دەوڵەتی عوسمانی دەزانێت.

سەرەڕای ئەو شکستانەی تورکیا لە سەرەتاکانی سەدەی 20 دا و دوای پەیماننامەی لۆزان بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئێستا دووبارە دەستیکردۆتەوە بە بەدیهێنای خەونی عوسمانی و لەکاتی ئێستاداو لە عەرزی واقعدا تورکیا دەستیکردووە بە تەواوی ئەو فراوانخوازیانەو باکووری سوریا و باکووری عێراق و بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان و دەریای سپی ناوەڕاست و لیبیا هەندێک ناوچەی یۆنان خەریکە بە تەواوەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە، وەک قسەیەکی بەناوبانگی تورکی هەیە دەڵێت ” تورکیا بچێتە هەر خاکێکەوە لێی دەرناچێت و دەبێتە بەشێک لە وڵاتەکەی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this