ڤیدیۆ:ئارسناڵ بووە پاڵەوان و شکستی بە لیڤەرپوڵ هێنا

0
281
ئارسناڵی پاڵەوانی جامەکە

SNN Sport

لە جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە بووەوە و  لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە لێ بباتەوە  و ببێتە پاڵەوان.

هەردوو یانە بە درێژایی 90 خولەک 1-1 یەکسانبوون، گۆڵی ئارسناڵ سەرەتا ئۆبامیانگ لە خولەکی 12 تۆماری کرد، گۆڵی یەکسانبوونەوەی لیڤەرپوڵ  مینامینۆ لە خولەکی 73 تۆماری کردەوە.

دواتر بۆ دیاریکردنی یانەیەکی پاڵەوانی جامەکە، ناوبژیوان لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکانی دوای 90 خولەک یاریکردن هەڵبژارد، تێیدا ئارسناڵ توانی 4-5 یاریەکە بباتەوە و برویستەر لێدانی سزای لە دەستدا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this