سێ مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە

0
270

SNN

راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر سێ مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتۆتە خوارەوە.

ئەو مووشەکانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە لە جۆری کاتیۆشا بوون و هەر مووشەکێک کەوتۆتە ناوچەیەکی جیاواز، بەبێ بوونی هیچ زیانێکی گیانی دوای هێرشە مووشەکییەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو مووشەکانە لە ناوچەی بێجی رۆژئاوای بەغداوە ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە.

ناوبەناو هێرشی مووشەکی دەکرێتەسەر ناوچەی سەوز و ناوچەکانی نزیک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە نزیکن لە ئێرانەوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتباردەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this