یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت سزایەکی قورسی میسی بدات

0
388
میسی

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەتوانێت لە چەند رۆژی داهاتوو سزایەکی قورسی میسی بدات و بەشێکی زۆر لە مووچەکەی ببڕێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت و سبەی یانەکە دەست بە راهێنانەکان بکاتەوە، بەڵام میسی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە ئامادەی پشکنین و مەشق و راهێنانی یانەکەی نابێت.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەگەر میسی ماوەی 3 رۆژی لەسەر یەک ئامادەی مەشق و راهێنان نەبێت، ئەوا یانەکەی دەتوانێت بە رێژەی لە %25 مووچەکەی ببڕێت.
میسی تا ئێستاش پێداگراوە لە چوون لە یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە لە وەرزی نوێ لە یانەکەی بمێنێتەوە، داوای لە بەرشەلۆنە کردووە گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنێتەوە،بەڵام تا ئێستا یانەکەی بەو داوایە رازی نەبووە، بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە رێگە بە رۆشتنی میسی بدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this