گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
771
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (30/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • پلان بۆ داڕێژراو.

– میسی بە یانەکەی راگەیاندووە ئامادەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەشق و راهێنانەکان نابم.

– میسی هیوای هەیە یانەکەی بە ئازاد جێبهێڵێت و ناچار نەکرێت گرێبەستەکەی بشکێنرێت.

– لیۆ دەیەوێت لەگەڵ بارتۆمیۆ کۆببێتەوە و بە ئارامی یانەکەی جێبهێڵێت بە بێ ئەوەی بچێتە دادگاوە.

– یانەی بەرشەلۆنەی تۆپی دەست جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ جاری نۆیەم دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئامادە نابێت.
  • میسی بە یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاندووە ئەمڕۆ ئامادەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت.
  • لیۆ ئامادەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێش نابێت رۆژی دووشەممە.
  • میسی وای دەبینێت گرێبەستەکەی کاتێک کۆتایی دێت، کە نرخی هەڵوەشانەوەی بدرێت کە 700 ملیۆن یۆرۆیە.

مارکا:

  • هەڵدێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە گەورەترین کارەساتدا تێدەپەڕێت.
  • میسی رەتیدەکاتەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جارێکی تر مەشق و راهێنان ئەنجام بداتەوە.
  • میسی ئامادەی گفتوگۆکردنە لە پێناو رۆشتن لە یانەکە.
  • ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەیزانی کە میسی لە مانگی تەمووزی رابردووەوە ئارەزووی چوون دەکات.
  • زیدان دەزانێت چۆن بە بێ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ براوە دەبێت.
  • ئەم راهێنەرە توانیویەتی 8 نازناو لە 2 وەرزدا بباتەوە لەگەڵ سەرفکرنی کەمترین پارە.

ئاس:

  • میسی لە بەردەم رێگایەکی پێچاوپێچ و وندایە.
  • سەختی بەرشەلۆنە لە پێناو ئەو یاریزانە و ئەستێرەکەی دەخاتە بەردەم چەند رێگایەکەوە.
  • میسی ئامادەی بۆ رۆشتن نیشانداوە،ئەمڕۆش ئامادەی پشکنینەکان نابێت و ئەمەش چی کاریگەرییەکی دەبێت.
  • ململانێ لە نێوان ماریانۆ دیاز و ریاڵ مەدرید بەهۆی چوونی ئەو یاریزانە بۆ بەنفیکا، یانەکەی رازی نیە ئەو یاریزانە بەرەو یانە پۆرتوگالیەکە هەنگاو بنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this