باران و ره‌شه‌باكه‌ی كه‌ركوك‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

0
339

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران و ره‌شه‌بایه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی ئایار رووی له‌كه‌ركوك كرد، له‌دوو رووداوی جیادا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك تایبه‌ت به‌SNNی راگه‌یاند: له‌گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌ل شه‌عبی شاره‌كه‌ به‌هۆی ره‌شه‌باكه‌وه‌ چینكۆ یاخود سه‌قفێكی (سه‌نده‌ویچ په‌نه‌ڵ) كه‌وتووه‌‌ بەسه‌ر منداڵێكدا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه.

 

وتیشی: “منداڵه‌كه‌ ناوی (ز. ی) ته‌مه‌نی 9 ساڵه و هاوكات هه‌ر به‌هۆی ره‌شه‌باكه‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی (حسابات) منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵان له‌سه‌ربانی خانووەكه‌یان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره”‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this